فێرخوازانى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانى سەنتەری جینەکانی بەرگری (IGC) دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٤/١٢/٢٠٢٢) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی سەنتەری جینەکانى بەرگریان (ImmunoGene Center -IGC) کرد.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستییەدا، کە لەلایەن سەرپەرشتیاری تاقیگە، دکتۆر حاجە جمال هیدایەت و دکتۆر بێهناز شاهرۆخی سەحنە بەڕێوەچوو، فێرخوازان فێری ڕێکارەکانی کارپێکردنی ئامێری (PCR) بوون، هەروەها ئاشناى جیاوازییەکانى کارکردن لە نێوان (PCR)ی ئێستا و (PCR)ی کۆن کران، هەروەک چۆنیەتى ڕێزبەندی بەکارهێنانی ئامێری ڕێکخستن بۆ نمونە جیاوازەکان بەشێکى دیکەى سەردانەکەى پێکهێنا.
سەردانە زانستیەکە وەک بەشێک لەلایەنى پراکتیکی تەواوکەر بوو بۆ وانەکانی جیناتی خۆراکی و جینۆمیکی خۆراکیدا، هەربۆیە لە کۆتایی سەردانە زانستیەکەیاندا، فێرخوازان هەندێک زانیارییان لەبارەى شیکاری داتا جینییەکان وەرگرتن بەتایبەت لە چۆنیەتى بەکارهێنانی بایۆئینفورماتیکی ئۆنلاین وەک (BLAST) و چەند بابەتێکى دیکە.
سەنتەری IGC یەكەمین سەنتەری تایبەتمەندە لە هەریمی كوردستان و عیراق بە بەكارهینانی نویترین ئامیری بزیشكی کاردەکات و، خاوەن تاقیگەیەکی تایبەتی بۆماوەییە کە خزمەتگوزارییەکانی وەک هەوکردنی گەردیلەیی PCR، ناسینەوەی هۆکاری بۆماوەیی هۆکاری نەخۆشی، ڕاوێژکاری بۆماوەیی و هتد پێشکەش دەکات.