تاقیكردنهوهى تواناى قوتابیانى بهشى وهرگێڕان
- Categories بەشی وەرگێڕان, كۆلێژى ئاداب و هونهرهكان
- Date شوبات 17, 2019
بە مەبەستی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارە نوێیەکانی بەشی وەرگێڕان و دیاریكردنى ئاستیان ، له رۆژى 14 / 11 / 2018 خوێندکاران تاقیکردنەوەیەکی جیاکارییان پێ ئەنجامدرا. تاقیکردنەوەی جیاکاری لە زۆر کۆلێژ و زانکۆ کارپێکراوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئامادەگی خوێندکاران و دیاریکردنی ئەو هۆڵانهى کە دەبێت تیایدا بخوێنن. مەبەست لەم تاقیکردنەوەیە ئەوەیە کە بتوانرێت ئەو خوێندکارانەی ئاستیان وەک پێویست نیە بە شێوەیەکی باشتر ئامادە بکرێن و وانەی تایبەتیان پێبدرێت.. خوێندکارانی قۆناخی دوەم و چوارەمی بەشی وەرگێڕان یارمەتیدەر بون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.



