سه‌ردانى قوتابیانى به‌شى نیوتریشن بۆ ده‌سته‌ى پێواهسازى و كۆنتروِلى جۆرى هه‌رێم
رۆژى 23/2/2020, قوتابیانى قۆناغى سێ یه‌م له وانه‌ى كۆالیتى كۆنترۆڵ به‌شى نیوتریشنى زانكۆكهمانبهسهرپهرشتى م. یاسین مامند عمر سه‌ردانى ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنترۆڵى جۆرى هه‌رێمیان كرد.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێزان رێبین ره شاد و رێدار موحه‌ممه‌د پێشوازى كران. پاشان هه‌ردوو به‌ریزان به شێوه‌یه‌كی تێر وتهسهل باسیان له ئیش و كارى ده‌سته‌كه‌یان كرد كه بریتیه له دانانى یاسا و رێنمایی و ستانداردى عێراقى تایبه‌ت به كه‌ل و په‌لانه‌ى و خواردنانه‌ی له رێگه‌ى سنووره جیاوازه‌كانه‌وه دێنه هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی هێنانه ناوه‌وه‌ى ئه‌م جۆره كهلو په‌لانه و رێكاره یاسایی زانستیه‌كان كرا بۆ وه‌رگرتن یان وهرنهرگرتنى خوارده‌مه‌نیه‌كان كرا به گوێره‌ى یاسا و ستاندرهكانى په‌یره‌و كرا‌و له هه‌رێمى كوردستان. پاشان قوتابیان سه‌ردانى كتێبخانهى تایبه‌ت به دهستهكهیانكردكه ته‌رخانكراوه بۆ یاسا و رێنمایی و ستانداردى عێراقى تایبه‌ت به كه‌ل په‌لى خۆراك. هه‌روه‌ها له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه بڕیارى هه‌ماهه‌نگی درا له نێوان ده‌سته‌ى ناوبراو به‌شى نیوتریشن بۆ سوود بینین له توانایی ئه‌كادیمی مامۆستایان.