سه‌رۆكى زانكۆ ڕێوره‌سمى زۆنى ئاخاوتن به‌زمانى ئینگلیزى له زانكۆى جیهان ده‌كاته‌وه
رۆژى پێنجشه‌مه 17-12-2015 دكتۆر فوئاد شه‌ریف مه‌ولوود سه‌رۆكى زانكۆى جیهان ، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابیان زۆنى ئاخاوتن به‌زمانى ئینگلیزى له‌به‌شه‌كانى زمانى ئینگلیزى و وه‌رگێڕان و بایۆلۆژى ، و به‌شه‌كانى كۆلێژى ئه‌ندازیارى كردوه . واته لهباڵاخانهى ژماره (3و4) .ئه‌م رێورهسه زۆنى ئاخاوتن به‌زمانى ئینگلیزى بریارێكى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهانه بۆ كۆلێژه‌كانى زانكۆ تا كوالێتى ئاخاوتن به‌زمانى ئینگلیزى به‌رزبێته‌وه وه‌ك ئاستى پێویستى زانكۆكانى دونیاى لێ بێت وببێته پردێك بۆ بهستهوهى زانكۆى جیهان بهزانكۆكانى دونیا .