فێرخوازانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی بەشدارى لە خولێکی ڕاهێنان دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی بایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی بۆ کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەش ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٢-١٢-٢٠٢١) لە تاقیگەکانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى خولێکى ڕاهێنان بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازان کرایەوە، کە تایبەت بوو بە چۆنیەتى بەکارهێنانی ئامێرى (Fuji DRI-CHEM)، کە یەکێکە لە ئامێرە سەردەمییەکان و بەکاردێت بۆ پشکنینی هۆڕمۆن و ئینزیم.
ئەو ئامێرە، کە بە سیستەمی پەرتبوونەوەی ڕووناکی کاردەکات، پێکدێت لە چەند چینێک لە ڕووبەر و هەبوونی پێکهاتەی کیمیایی وشک بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەیی دروست.
لە ماوەى ڕاهێنانەکەدا، فێرخوازان فێری چۆنیەتی بەکارهێنان و ڕاپەڕاندنی پشکنیینەکان بە شێوەیەکی ڕوون کران، لەهەمانکاتدا ئاشناى چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ڕێژەی ئاسایی هۆڕمۆن لە لەشی مرۆڤ کران.
گرنگى و بایەخى ڕاهێنانەکە بۆ فێرخوازان خۆى لە ئامادەکردنیان فێرخوازان دەبینێتەوە بۆ بازاڕی کار بە تایبەت لە بوارە پزیشکییەکاندا.