
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی کێبڕکێیەکی ئامرازەکانی پەیوەندی لە باخچەی ساوایانی زانستی ئەهلی بەڕێوەدەبەن
- Categories بەشی زمانی ئینگلیزی
- Date تشرینی یەکەم 15, 2026
لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان–هەولێر چالاکییەکی فێرکارییان لەبارەى زمانی ئینگلیزیدا لە باخچەی ساوایانی زانستی ئەهلی ئەنجام دا.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژین حسێن حسێنی بەڕێوەچوو. لە کاتی گەیشتنیان، لەلایەن شیماء ئارام کەمال، مامۆستای قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
چالاکییەکە جەختی لەسەر فێرکردنی ئامرازە سەرەکییەکانی پەیوەندی لە ڕێگەی فێربوونی ئاڵوگۆڕکارانەوە کردەوە. بۆ ئەوەش فێرخواز عەلی شەهاب جەواد کۆمەڵێک لە ئامرازە باوەکانی پەیوەندیی پێشکەش کرد و ماناکانی بۆ منداڵانی باخچەکە ڕوون کردەوە.
منداڵان بە کارایی بەشدارییان لە ڕاهێنانەکانی گۆکردن و ڕێنووسدا کرد و جۆش و خرۆشیان لە ماوەی چالاکییەکەدا دەڕبڕی. بە ڕێنمایی و پاڵپشتیی فێرخوازانی زانکۆ، ڕاهێنانیان لەسەر تێگەیشتن و بەکارهێنانی ئامرازەکانی پەیوەندی لە ڕێگەی ڕاهێنانی پرۆسەیییەوە کرد.
دواتر، فێرخواز عەلی شەهاب جەواد منداڵانی باخچەکەی دابەش کرد بۆ سێ گرووپ، کە سەرپەرشتیی هەر یەکێکیانی لەلایەن نوێنەرێکی فێرخوازانی زانکۆوە دەکرا؛ تەوار ئەنوەر عزیز بۆ گرووپی (A)، کازیان ئەنوەر عەلی بۆ گرووپی (B) و، سووکار فرهاد ئەنوەر بۆ گرووپی (C).
هەر گرووپێک پۆستەرێکی بۆ دیاریکرا، کە ڕاهێنانی لەسەر ئامرازەکانی پەیوەندی لەخۆدەگرت تاوەکو لە چوارچێوەی کێبڕکێکەدا تەواوی بکەن. منداڵان بە گیانی تیمی کاریان کرد، کە تێیدا ئامرازە ڕاستەکانی پەیوەندییان دیاری کرد و لەسەر پۆستەرەکانی گرووپەکەیان لکاندیان. ئەو گرووپەی بەرزترین ژمارەی وەڵامی ڕاستی دەستبکەوتایە دەبووە براوەی کێبڕکێکە.
لە کۆتایی کێبڕکێکەدا، گرووپی (A) بە سەرپەرشتیی نوێنەرەکەی، فێرخواز توار ئەنوەر عزیز بەرزترین ژمارەی وەڵامی ڕاستی بەدەست هێنا و کێبڕکێکەی بردەوە، بە دوایدا گرووپی (B) و پاشان گرووپی (C) هاتن.
چالاکییەکە بەشدار بوو لە بەهێزکردنی کاری بەکۆمەڵ، بەشداریی کارا و پەرەپێدانی لێهاتووییە سەرەکییەکان لە زمانی ئینگلیزیدا لە ناو ژینگەیەکی فێرکاریی چێژبەخش و ئاڵوگۆڕکارانەدا.



