ژێرنووس کردنی 15 بەرهەمى سینەمایى بیانى
- Categories بەشی وەرگێڕان, كۆلێژى ئاداب و هونهرهكان
- Date شوبات 17, 2019
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستى زانستى و بەشداری کردنی قوتابیان و فێربوونی ڵایەنی کرداری وەرگێڕانی فیلم و دراما و چۆنێتی ژێرنووس کردنی بەرهەمە سینەماییهكانى جیهان ، قوتابیانی قۆناغی سێ بەشی وەرگێران لهرۆژى 14 / 10 / 2018 وه له ژێر چاودێری مامۆستا فەرەیدوون رەسوولی توانیان ١٥ فیلم لە زمانی ئینگلیزێوە وهربگێڕن بۆ هەردوو زمانی کوردی و عربی. شیاوى باسه ئەم فیلمانە هەر ئێستا ئامادەن بۆ بڵاو بوونەوهو پهخش كردن.



