سیمیناریکی ئۆنلاین له سەر شێواز و بەکارهێنانی رێزمانی ئینگلیزی لە نووسین
مامۆستا ساشی مالامپالی، مامۆستا له بەشی وەرگێڕان سیمیناریکی ئۆنلاین له سەر شێواز و بەکارهێنانی رێزمانی ئینگلیزی لە نووسین بە ناونیشانی ” Grammar without tears: ways and means for writing with precision and accuracy ” له 14 ی مانگی نیسانی 2020 له کاژێر 13:00 بۆ 14:00 پێشکەش کرد. سیمینارەکە بۆ جەخت کردنی دووبارە له سەر گرینگی رێزمانی ئینگلیزی بۆ نوسین بە وردی و رێکی بوو. و هەروەها مامۆستا ساشی باسی کێشەی قوتابیان له سەر رێزمان و شێوازی چارەسەری کێشەی وانەوتنەوەی رێزمانی ئینگلیزی کرد. خالێکی گرینگی ئەو سیمینارە رێک نووسینی رێزمانی ئینگلیزی بە وردی بوو.