فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس پەرە بەتایبەتمەندییە نوێیەکانى زیادبوونى کێش بەشێوەیەکى تەندروست دەدەن
لە درێژەى چالاکیە زانستیەکانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازانى ئەو بەشە کاریان لەسەر دۆزینەوەى تایبەتمەندییەکى نوێکردوە بۆ زیادکردنى کێش بەشێوەیەکى تەندروست.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٢/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى و چاودێرى مامۆستا یاسین جەلالى، فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس چالاکیەکى زانستیانە بەڕێوەبرد، کە بەهۆیەوە کار لەسەر زیادبوونى کێش دەکات بەبێ ئەوەى زیانى تەندروستى بەدواوە بێت.
لە میانەى چالاکەکەیاندا، فێرخوازان جەختیان لە بەکارهێنانى پێکهاتەکانى خۆراکى تەندروست دەکردەوە بۆ دروستکردنى ئەو پێکهاتە نوێیەى خواردن، لەوانە گەنم و شۆفان کە تا ئاستێکى زۆر ڕیشاڵیان تێدایە، لەهەمانکاتدا بەکارهێنانى شەکرى سپیان گۆڕى بۆ شەکرى تەندروست و هەنگوین، هەروەها میوە وشکراوەکانیان لە برى شکولاتە بەکارهێنا، لەگەڵ چەندین بابەتى دیکەى خۆراکى، کە لەسەرجەمیاندا ئاڵگۆڕییان پیکرا و تا تایبەتمەندى خۆراکە نوێیەکانیان لێ دروستکرد.
ئەم چالاکیە بەیەکێک لە چالاکیە گرنگەکانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس دادەنرێ، کە بەهۆیەوە فێرخوازان خواردنێکى نوێ بەتایبەتمەندى نوێیان دروستکرد بۆ زیادکردنى کێش بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى تەندروستى و لێکەوتەى خراپى بۆ سەر ژیانى مرۆڤ هەبێ، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریانەى کە لە بوارى خۆراکدا دەکرێ.