ئهنجامدانی ڤێستیڤالی زمانی ئینگلیزی له لایهن بهشی وهرگێڕانهوه
بەشی وەرگێرانی زانکۆیی جیهان – هەولێر ڤیستیڤالێکی زمانی ئینگلیزی لە رۆژانی ٨ تا ١٢ مانگی دیسامبر رێکخست. لەم ڤێستیڤالە کە زۆرتر چەختیی لە توانستی ئاخاوتنی زمانی ئینگلیزی کردبۆوە بە ئامادە بوونی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی باشی وەرگێرانی زانکۆ بەرێوە چوو. ٥٥ قوتابی لە نێوان ١١ گروپی ٥ کەسی دا دابەش بوون و کەسێک لە نێوانیان وەک ڕێکخەر دیاری کردرا. ئامانجی سەرەکی ئەم چالاکیە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو ، بەرزکردنەوەی توانایی و کارامەیی قوتابیان لە سەر پێوەرەکانی گرینگیدان بە ناوەرۆک ، رەوانبێژی بوو. بۆ ئەم مەبەستە هەرگروپێک لەسەر بابەتێکی دیاریکراو گفتوگۆیان کرد و لایەنێک کە زۆرتر توانیی خۆی لە ئامانجەکانی ڤستیڤالەکە نزیک ب کاتەوە وەک براوە هەلبژێردرا .