بۆ ئامادەکردنى توێژینەوەى زانستى، فێرخوازانى تەلارسازی سەردانی قەڵای هەولێر دەکەن
بەمەبەستى ئامادەکردنى توێژینەوەى زانستى بەشێوەیەکى مەیدانى، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٨/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر نەغم ئیسماعیل و خاتوو مەیس نەسیر، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى شوێنەوارى مێژووى قەڵاى هەولێریان کرد.
لە میانەی سەردانە مەیدانیەکەیاندا، فێرخوازان بەهاوڕیەتى سەرپەرشتیاران ژمارەیەک لە تەلار و باڵەخانە مێژووییەکانى قەڵاى هەولێریان بەسەرکردەوە، مامۆستاى سەرپەرشتیاریش کورتەیەکى لەبارەى وردەکاریەکانى لایەنى تەلارسازی باڵەخانە و خانووەکان و تایبەتمەندییە ژینگەییەکان بۆ فێرخوازان باسکرد.
دواتریش فێرخوازان کۆمەڵێک وێنەی باڵەخانە و خانوەکانیان لە گۆشەى جیاوە گرت و، زانیارییە پێویستیەکانیان تۆمار کرد بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکى زانستى، کە تایبەتە بەبارەی دۆخی ژینگەی قەڵای هەولێر و چۆنیەتی ژیانی خەڵک لە ماوەی سەدەکانی ڕابردوودا و، چۆنیەتی بەرەوپێشچوون یان ئەنجامدانی کارلێکی ژینگەیی لە قەڵاى هەولێر.