تەکنەلۆجیای پشکنینی لەیزەرى چۆنیەتى جێبەجێکردنى لە بوارى ئەندازیاریدا
بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەنوێترین ئامێرە تەکنەلۆجیەکان لە بوارى ئەندازیاریدا، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سمینارێکى بۆ نوێنەرى کۆمپانیایەک ڕێکخست.
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٤/٤/٢٠٢٢) لە هۆڵى (VIP)ى زانکۆ، بەئامادەبونى سەرۆکى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە، ئەندازیار ئەحمەد کامەران جەمیل لە کۆمپانیاى (MULTIPATH INSPECTION) لەبارەى (تەکنەلۆجیای پشکنینی لەیزەرى چۆنیەتى جێبەجێکردنى لە بوارى ئەندازیاریدا) بەڕێوەبرد.
لە میانەى خستنەڕوى بابەتەکەیدا، ئەو نوێنەرەى کۆمپانیا (MULTIPATH INSPECTION) بەشێوەیەکى زانستى و ورد، باسى لە گرنگى تەکنەلۆجیا لە بوارى ئەندازیاریدا کرد، ڕونیشیکردەوە تەکنەلۆجیای تازەی لەیزەری لە بواری کاری نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە و شوێنە کەلەپوورییەکان گرنگى زۆر پێ دەدرێ، لەهەمان کاتدا لە بواری تەکنیکی دروستکردنی وێنەى سێ ڕەهەندی ڕۆڵێکى کاریگەرى هەیە لە بوارى ئەندازیاریدا، بۆ ئەوەش هانى فێرخوازانیدا بایەخ بە فێربون و بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا لە بوارى ئەندازیاریدا بدەن، تا لە داهاتودا بتوانن شوێنى خۆیان لە بازاڕى کار بدۆزنەوە.
بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، هەموو هەوڵى بەردەوام دەدات بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و داهاتوى کار و، هاندانى فێرخوازان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى مەعریفیەکان لە بوارە جیاکانى ئەندازیارى شارستانى.