
فێرخوازانی بەشی تەکنیکى سڕکردن سەردانێکی زانستی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی لە دایکبوون و منداڵان ئەنجام دەدەن
- Categories بەشی تـەکـنـیـکـی سـڕکــردن
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
سەرۆکایەتیی بەشی تقنیات تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆی جیهان–هەولێر، لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 17/10/2026، سەردانێکی زانستیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی لە دایکبوون و منداڵبوون لە شاری هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی دکتۆر حامد جەبار حسێن بەڕێوەچوو، سەرەتاش فێرخوازان لەلایەن ستافى نەخۆشخانەکە پێشوازیی لە فێرخوازان کرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی وردىان لەبارەی لایەنەکان سەردانەکە و ڕێکارە کلینیکییەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرا.
فێرخوازان لە میانەى سەردانە مەیدانیەکەیاندا چەندین بەش و یەکەی پزیشکیدا بەسەرکردەوە، لەوانەش بەشی بێدارکردنەوە (پوژاندنەوە) و هۆڵەکانی نەخۆش، کە تێیدا فێرخوازان ئاشناى کەلوپەلە پزیشکییەکان و ئامێرە بەکارهاتووەکان بوون، کە بۆ بەدواداچوونی دۆخى نەخۆشەکان بەکاردێن، لەوانەش ئامێری چاودێریکردنی نیشانەکانى دۆخى ژیان (Patient Monitor) بۆ بەدواداچوونی پەستانی خوێن، لێدانی دڵ و ڕێژەی تێربوونی ئۆکسجین، بەجیا لە پێداویستییەکانی فریاکەوتن.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشی فریاکەوتنیان بەسەرکردەوە، لەو وێستگەیەشدا فێرخوازان بە شێوازێکی مەیدانى ئاشنای ڕێکارەکانی سڕکردنى بڕبڕەی پشت بوون بۆ حاڵەتی نەخۆشێک کە بەدەست بەرزبوونی پەستانی خوێنەوە دەیناڵاند، بۆ ئەوەش بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکە و چارەسەرکردنی بەپێی ڕێکارە کلینیکییە پەیڕەوکراوەکان کرد.
سەرباری ئەوەش، فێرخوازان سەردانی یەکەی چاودێریی چڕیان کرد و ئاگاداری بارودۆخە هەستیارەکان و میکانزمەکانى سوودوەرگرتن لە ئەنجامەکانی شیکاریی خوێن (ABG) لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆش بوون.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتیی بەشی تەکنیکى سڕکردن سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی فێرکاریی لە دایکبوون و منداڵبوون کرد.
You may also like


