
بەشی تەکنیکى سڕکردن وۆرکشۆپێکی زانستی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی سڕکردن بەڕێوەبرد
- Categories بەشی تـەکـنـیـکـی سـڕکــردن
- Date تشرینی یەکەم 15, 2026
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی سڕکردنەوە، بەشى تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14/10/2026 وۆرکشۆپێکی زانستیی بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی VIP بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محسن حمید الغزي، سەرۆکی بەشی تەکنیکى سڕکردن و، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆکى بەشە زانستییەکان و، ئەکادیمیان و فێرخوازانی بەشەک بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە میوانداریی پڕۆفیسۆڕ دکتۆر ستار ڕەشید التمیمی، ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی دەمار و بڕبڕەی پشتی کرد، کە تیایدا بابەتێکى زانستیی تایبەتمەندی پێشکەش کرد و، تیشکی خستە سەر گرنگیی وەرگرتنی بڕیاری پزیشکیی خێرا و ورد لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانەکانی مێشک و، و ڕۆڵی دەستوەردانی کلینیکیی پێشوەختە لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆش.
لە بڕگەیەکى دیکەى قسەکانیدا، پڕۆفیسۆڕ دکتۆر ستار ڕەشید باسى لە شارەزاییە پیشەیی و زانستییەکانی خۆی کرد، لەوانەش بەشداریی لە خولە ڕاهێنانەکان لە ئەڵمانیا و، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستی لەبارەی مێشک، ئەوە جگە لە لە شارەزاییە بەرفراوانەکەی لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشتدا.
وۆرکشۆپەکە بە کارلێکێکی زانستیی بەرچاو لە ڕێگەی زنجیرەیەک گفتوگۆی کراوە لە نێوان پێشکەشکار و فێرخوازاندا بەڕێوەچوو، گفتوگۆکان تایبەت بوون بە مەترسیی پێکانەکانی مێشک، ئاڵۆزییەکانی بەردەم تیمە پزیشکییەکان لە بەشەکانی فریاکەوتن و چاودێریی چڕدا، لەگەڵ گرنگیی خێرایی هەڵسەنگاندن و وەرگرتنی بڕیارە چارەسەرکارییە گونجاوەکان کرد.
لە بەشێکى دیکەى گفتوگۆکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە پێنج خولەک دەتوانێت جیاوازییەکی بڕیاردەر لە ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤدا بەدی بێنێت، بەتایبەتی لە بارودۆخە هەستیارەکاندا.



