وەرگێڕانی یاسایی
رۆژی پێنج شەممە 10/12 / 2015 ،بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەردوو بەشی ئینگلیزی و وەرگێڕان دكتۆر عماد رفعت و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی فێركاری هەردوو بەش ، مامۆستای یاریدەدەر مشتاق عبدالله هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێك بە ناونیشانی (وەرگێڕانی یاسایی) . سیمینارەكە چەند زانیاریەكی دەربارەی مێژووی وەرگێڕانی لەخۆی گرتبوو لەگەڵ چەند رێگایەك بۆ وەرگێڕانی هەندێك لەو زاراوانەی كە لە پتر لە دەقێك بەكاردێن وەیاخود لەوەی كە هاوشێوەیەتی لە وەرگێڕانی یاسایی ، هەروەها بەهۆی ئەوەی كە یەكێكە لە ئاستەنگەكانی ئەم بوارە . هەروەها بابەتەكە بەراوردێكی لەخۆی گرتبوو لە بارەی وەرگێڕانی هەندێك زاراوەی لەیەك نزیك لە رووی ماناوە و رۆڵی وەرگێڕ لە هەڵبژاردنی شیاوترین و نزیكترینیان لە رووی ماناو و گونجاویەوە . بابەتەكە سەرنجی ئامادەبووانی بۆخۆی راكێشابوو .