فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى پراکتیزەى وانەکانیان دەکەن
بەمەبەستى چۆنیەتى پراکیتزەکردنى وانەکانیان، سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشەکەى ڕێکخست.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێککەوتى(10/02/2021) بەسەرپەرشتى (د. فەرهاد ئەتروشی) بۆ نەخۆشخانەى سەردەم لە شارى هەولێر ئەنجامیاندا، فێرخوازان لە ژوورى نەشتەرگەرى بەشێوەیەکى پراکتیکى، پراکتیزەى وانە تیۆرەکانیان کرد.
سەردانە زانستیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان، چونکە بەهۆیەوە زیاتر ئاشناى بەراوردکردن و جیاوازیکردنى وێنەى تیشکى ئەندامى جەستە لەگەڵ وێنە ڕاستەقینەکەى بوون، بەتایبەت ئەم جۆرە ئاشنابوونانە گرنگى زۆریان بۆ پسپۆڕان لە کاتى نەشتەرگەرى نەخۆشەکان هەیە.