فێرخوازێکى چارەسەرى سروشتى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا باس لە مەشق و راهێنان بە منداڵانى ئیفلج دەکات
فێرخوازێکى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى بەشداریکرنى لە بەرنامەى (بەیانیت باش کوردستان) لە کەناڵى سەتەلایەتى کوردستان وەک چارەسەرکەڕیکى سروشتی میواندارى کرا بۆ قسەکردن لەسەر چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو منداڵانەى ئیفیلج بوون.
(ئیمان ئەحمەد) کە فێرخوازى قۆناغی چوارەمى بەشی چارەسەری سروشتیە، لە میانەى پێشکەشکردنى بەرنامەکەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٠/٢٠٢٢) بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا تایبەت بوو بە (مەشق و راهێنان بۆ چارەسەركردنی ئیفلیجی منداڵان) تیدا باس لە ڕۆڵی چارەسەری سروشتی کرا لە چارەسەرکردنی منداڵانى ئیفلیج.
لە چوارچێوەى پێشکەشکردنى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر یەکێک لە منداڵە نەخۆشەکانی پیشاندا، کە لەماوەى ڕابردودا چارەسەری کردووە و ئێستا گەڕاوەتەوە سەر باری ئاسایی و، دەتوانێت لەسەر پێیەکانى خۆى بڕوات و، دووبارە هیواى ژیانى بۆ گەڕاوەتەوە، هاوکات ئەو ڕاهێنانانەشى بەشێوەیەکى پراکیتکى پیشانى بینەراندا کە لە ماوەى ڕابردو بۆ منداڵە نەخۆشەکە ئەنجامى داوە تا گەڕاوەتەوە دۆخى ئاسایی.